تەلەسکۆپی بۆشایی جەیمس وێبی ناسا لەم دواییانەدا ڕاهێنانی بینینەکانی لەسەر هەسارەی ئـۆڕانۆسی نایاسایی پڕ لە نهێنی تاقی کردەوە
ئـۆڕانۆس هەسارەیەکی زەبەلاحی سەهۆڵیە و حەوتەم هەسارەیە لە ڕێزبەندی هەسارەکانی نێو کۆمەڵەی خۆر کە لەدواوەی هەسارەی زوحەلەوە دێت
تەلەسکۆپی بۆشایی جەیمس وێب ئـەم جیهانە دینامیکی و مانگ و زریان و تابەتمەندییە بەرگەهەوایەکانی دیکە گرت
وەیب بە کامێرا هەستیارییە نایابەکەی بەناوی NiRCam ئـەلقە نادیار و کاڵەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئـۆڕانۆسی گرت
لەنێویاندا ئەڵقەی زیتا کە ئەڵقەی زۆر بێهێز و بەربڵاوە کە نزیکترینە لە هەسارەکەوە. هەروەها وێنەی زۆرێک لە 27 مانگی ناسراوی هەسارەکەی گرتووە، تەنانەت هەندێک مانگی بچووکی لەناو ئەڵقەکاندا بینیوە.
لە درێژیی شەپۆلە دیارەکاندا وەک لەلایەن ڤۆیجەر2 لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بینرا، ئۆرانۆس وەک تۆپێکی شین و ئارام و ڕەق دەرکەوت. لە درێژیی شەپۆلی ژێر سووردا، وێب جیهانێکی سەهۆڵی سەیر و دینامیکی ئاشکرا دەکات کە پڕە لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی بەرگەهەوا
ئۆرانۆس لە ساڵی 2028دا دەگاتە وەرزی داهاتووی خۆر و گەردوونناسان بە تامەزرۆییەوە سەیری هەر گۆڕانکارییەکی ئەگەری لە پێکهاتەی ئەم تایبەتمەندییانە دەکەن. وێب یارمەتیدەر دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو کاریگەرییە وەرزی و کەشناسیانەی کە کاریگەرییان لەسەر زریانەکانی ئۆرانۆس هەیە، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ یارمەتیدانی فەلەکناسان لە بەرگەهەوای ئاڵۆزی هەسارەکە تێبگەن
لەبەر ئەوەی ئۆرانۆس بە لای خۆیەوە بە مەیلێکی نزیکەی98 پلە دەسوڕێتەوە، توندترین وەرزی هەیە لە کۆمەڵەی خۆردا. نزیکەی چارەکێک لە هەر ساڵێکی گۆڕانی وەرزەکەیدا ، خۆر بەسەر جەمسەرێکدا دەدرەوشێتەوە و نیوەکەی تری هەسارەکە دەخاتە ناو زستانێکی تاریکی 21 ساڵ دەخایەنێ بۆ هەر وەرزێک
وێب، ئێستا فەلەکناسەکان ئۆرانۆس و تایبەتمەندییە ناوازەکانی بە ڕوونییەکی نوێی پێشکەوتوو دەبینن. ئەم وردەکاریانە بەتایبەتی ئەڵقەی زیتا کە لە نزیکەوەیە، بەنرخ دەبن بۆ پلاندانان بۆ هەر ئەرکێکی داهاتوو بۆ ئۆرانۆس.
هەروەها ئۆرانۆس دەتوانێت وەک نموونەیەک بێت بۆ لێکۆڵینەوە لە نزیکەی 2000 هەسارەی دەرەکیەکان بە قەبارە هاوشێوە کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا دۆزراونەتەوە. ئەم “هەسارە دەرەکییە دەتوانێت یارمەتی فەلەکناسان بدات لەوە تێبگەن کە هەسارەکانی بەم قەبارەیە چۆن کاردەکەن و کەشوهەوایان چۆنە و چۆن دروستبوون. ئەمەش لە بەرامبەردا دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت لە تێگەیشتن لە کۆمەڵەی خۆری خۆمان بە گشتی .
STScl. NASA. ESA. JWST.
Leave a Reply