وێب جیهانێکی دیکەی ئەڵقەیی تۆمار دەکات بە وێنەیەکی نوێی ئـۆڕانۆس
تەلەسکۆپی بۆشایی جەیمس وێبی ناسا لەم دواییانەدا ڕاهێنانی بینینەکانی لەسەر هەسارەی ئـۆڕانۆسی نایاسایی پڕ لە نهێنی تاقی کردەوە ئـۆڕانۆس هەسارەیەکی زەبەلاحی سەهۆڵیە و حەوتەم هەسارەیە لە ڕێزبەندی هەسارەکانی نێو کۆمەڵەی خۆر کە لەدواوەی هەسارەی زوحەلەوە دێت تەلەسکۆپی بۆشایی جەیمس وێب ئـەم جیهانە دینامیکی و مانگ و زریان و تابەتمەندییە بەرگەهەوایەکانی…